نوچەنێت
بەهۆی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢، رۆژانە بۆ ماوەی چەند سەعاتێک هێڵی ئینتەرنێت رادەگیرێت.
تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی لە رۆژی ١-٩-٢٠٢٠، دەستپێدەکەن و دوایین تاقیکردنەوەش لە ١٠-٩-٢٠٢٠ دەبێت.
لەپێناو رێگریکردن لە گزیی قوتابییانی پۆلی ١٢ لە رۆژانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم، داوا لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت دەکرێت رۆژانە لە کاتژمێر٦-١٠ـی بەیانی، هێڵەکانی ئینتەرنێت رابگرن.
لە نووسراوێکدا، ئازاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەسەر داواکاریی وەزارەتی پەروەردە، داوا لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت دەکات لە رۆژانی تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی پۆلی ١٢، رۆژانە چوار کاتژمێر خزمەتگوزارییەکانیان بووەستێنن.