سه‌عد مه‌تڵه‌بى سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا باسى له‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى دانه‌نرێت ئه‌وا پرۆسه‌ى سیاسى ده‌وه‌ستێ و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌یش ناكرێت. به‌گوته‌ى ئه‌و ئه‌مه‌یش هۆكارێكه كه لایه‌نه‌كان خۆیان له دانیشتنى په‌رله‌مان ده‌دزنه‌وه تا عێراق بێ دادگایى فیدڕاڵى بمێنێته‌وه.
سه‌عد مه‌تڵه‌بى ئه‌مڕۆ لێدوانه‌كه‌ى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى داوه و باسى له‌وه كردووه هه‌ندێك له لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌یانه‌وێ عێراق بێ دادگایى فیدڕاڵى بمێنێته‌وه، بۆیه نایانه‌وێ په‌رله‌مان ده‌ست به دانیشتنه‌كانى خۆى بكاته‌وه.
مه‌تڵه‌بى روونى كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان دابنیشێ ئه‌وا بڕگه‌یه‌كى تایبه‌ت به دادگاى فیدڕاڵى هه‌موار ده‌كاته‌وه، ئه‌و كاته‌یش ئه‌ندامێك داده‌نرێت و رێژه‌ى یاسایى ئه‌ندامه‌كانى دادگاكه ته‌واو ده‌بێت، به‌مه‌یش پرۆسه‌ى سیاسى ناوه‌ستێ.
دواتر ده‌ڵێ، ئه‌و دادگایه ده‌توانێ هه‌موو كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان یه‌كلایى بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌بێ ئه‌وا كێشه‌كان وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه، سوودى لایه‌نه‌كانیش له‌وه دایه. به تایبه‌تى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه، چونكه دادگاى فیدڕاڵى تاكه ده‌زگایه ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌دات.
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه ئه‌ندامێكى دادگاى فیدڕاڵى كه‌م بووه‌ته‌وه و نه‌توانراوه شوێنه‌كه‌ى پڕ بكرێته‌وه.