كه‌ناڵى فۆكس نیوزى ئه‌مریكى له راپۆرتێكدا باس له شكستى چاككردنه‌وه‌ى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئێف 16ى عێراقى ده‌كات و ده‌ڵێ، هیچ گره‌نتییه‌ك نییه ئه‌م فڕۆكانه نه‌كه‌ونه ده‌ست میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى.
شكستى پرۆژه‌ى چاككردنه‌وه‌ى ئیف 16ى ئه‌مریكى جارێكى تر له میدیاى ئه‌مریكى بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئه‌مجاره كه‌ناڵى فۆكس نیوز له راپۆرتێكدا هه‌ندێك زانیارى نوێى ئاشكرا كردووه.
له بنكه‌ى ئاسمانى به‌له‌دى عێراقى 34 فڕۆكه‌ى ئێف-16 له كار كه‌وتوون وتواناى جه‌نگیان نه‌ماوه، فۆكس نیوز ده‌ڵێ ملیاران دۆلار له پرۆژه‌ى چاككردنه‌وه‌ى ئه‌و فڕۆكانه به فیڕۆ دراون.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ئه‌و كه‌ناڵه ئه‌مریكییه، له ساڵى 2011 ئه‌مریكا به بڕى چوار ملیار و 300 ملیۆن دۆلار ئه‌و فڕۆكانه‌ى به عێراق داوه، بۆئه‌وه‌ى تواناى به‌رگرى به‌هێز بێ. فۆكس نیوز ده‌ڵێ له شه‌ڕى رێكخراوى تیرۆریستى داعش كاریگه‌رترین چه‌ك بووه.
به‌ڵام ئێستا له‌كار كه‌وتوون و دوو كۆمپانیاى ئه‌مریكى به نیاز بوون نۆژه‌نى بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هێرشه‌كانى ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق، له دواى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى ئێران، وایكرد ئه‌مریكییه‌كان بنكه‌كه جێبهێڵن.
فۆكس نیوز به كورتى بابه‌تێكى نوێ ده‌وروژێنێ و ده‌ڵێ، تا ئێستا میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌و فڕۆكانه‌یان به‌كار نه‌هێناوه، به‌ڵام هیچ رێگرییه‌ك نییه به‌ره‌و ئه‌و كاره بچن. فۆكس نیوز وه‌ك به‌ڵگه باس له‌وه ده‌كات خۆ هه‌ر ئه‌و میلیشیایه بوو كه له 2018 تانكى ئه‌برامزى ئه‌مریكى به‌كارهێنا، هه‌ر ئه‌مه‌یش مه‌ترسییه‌كه ده‌وروژێنێ.