ئاژانسى هه‌واڵى عێراق ئاشكراى كردووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م فالح فه‌یاز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى گه‌یشتووه‌ته دیمه‌شق وپه‌یامێكى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى به به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى رژێمى سووریا داوه.
ئاژانسى هه‌واڵى عێراق كه به “واع” ناسراوه له هه‌واڵێكدا ئاشكراى كردووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ى ئاب فالح فه‌یازى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى حه‌شدى شه‌عبى گه‌یشتووه‌ته دیمه‌شق و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د كۆبووه‌ته‌وه و نامه‌یه‌كى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى به ئه‌سه‌د داوه.
ئاژانسه عێراقییه‌كه باسى له‌وه نه‌كردووه ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى چی بووه، به‌ڵام له‌وه‌ده‌چێ ئه‌مه یه‌كه‌م په‌یامى كازمى بێ وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران ئاراسته‌ى به‌شار ئه‌سه‌د بكرێت.
له ماوه‌ى رابردوودا مسته‌فا كازمى باسى له هاوسه‌نگكردنى په‌یوه‌ندى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ كردووه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك باسى سووریاى نه‌كردووه كه گرنگییه‌كى زۆرى بۆ عێراق هه‌یه و مێژووییه‌كى پڕ له ململانێى و دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه.