نوچەنێت
ئەمریکا داوایەک ئاراستەی هەردوو حکوومەتی تورکیا و عێراق دەکات.
سوپای تورکیا بەردەوام گوندە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان، بۆردومان دەکات و تا ئێستا بوەتە هۆی گیان لە دەستدانی چەندین هاوڵاتی مەدەنی و سوتاندنی زەویوزاریان، تورکیا هەبوونی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە دەکاتە بیانووی ئەم بۆردومانە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦-٨-٢٠٢٠، دەیڤید کۆپلی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق بە رایگەیاند: گرنگە رێز لە سەروەریی عێراق بگیرێت و لە هەمان کاتیشدا دان بە بەرژوەندییە ئەمنییەکانی تورکیادا بنرێت.
دەیڤید کۆپلی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند: ئەمریکا کۆبوونەوە و دانوستاندنی هەردوو وڵاتی تورکیا و عێراق بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی تایبەت بە بوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لەناو سنوری دەوڵەتی عێراقی فیدراڵ، بە باشترین چارەسەر دادەنێت.