تەنها پەڕلەمانتارانی پارتی دەنگیان بە د. بەرهەم ساڵح دا
په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی ملكه‌چی مه‌رجه‌كانی د. نه‌جمه‌دین بوون
نوچەنێت
زانیارییەکانی ناو کۆبونەوەی پەڕلەمانتارانی کورد لەبەغدا ئەوە دەخەنەڕوو، کە لەدەنگدان لەسەر کاندیدی کورد بۆ سەرۆک کۆمار، تەنها پەڕلەمانتارانی پارتی دەنگیان، بە د. بەرهەم ساڵح داوە، و ئەندامانی لایەنەکانی تر دەنگیان بە فوئاد مەعسوم داوە.
باس نیوز بەپشت بەستن بەسەرچاوەیەک کە خۆی بە “باوەڕ پێکراو “ناوی دەبات ئەو زانیاریانەی بڵاوکردەوە، ئەوەش ئاشکرا دەکات”به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی گۆڕان، پێی گوتون ئێمه ده‌نگ به د. فوئاد مه‌عسوم ده‌ده‌ین”.
ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانیش كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بێ بۆ باس‌نیوز، جه‌ختی كرده‌وه، كه د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك مه‌رجی بۆ داناون، ئه‌گه‌ر هاتوو د. به‌رهه‌م وه‌كوو كاندیدی كورد بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار دیاری بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌ویش خۆی كاندید ده‌كات و هه‌رگیز ناكشێته‌وه، بۆیه ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌كانی یه‌كێتیش، ده‌نگیان به د. فوئاد مه‌عسوم دا كه هانی د. نه‌جمه‌دین بده‌ن ده‌ست له كاندید كردنی خۆی بكشێنێته‌وه.