٨٢٤ هەزار و٢٢٦ کەس گیانیان لەدەست داوە

0

نوچەنێت

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە ٢٤ ملیۆن و ٤٨ هەزار و ١٥ کەس.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦-٨-٢٠٢٠، خشتەی چاودێری ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڵاوی کردەوە کە کە ژمارەی توشبوانی پەتای کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایەو گەیشتۆتە ٢٤ ملیۆن و ٤٨ هەزار و ١٥ کەس.

ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، روسیا، باشووری ئەفریقیا، پیرۆ، مەکسیک، کۆڵۆمبیا، ئیسپانیا، چیلی، ئێران، ئەرجەنتین، بەریتانیا، سعودیە، بەنگلادیش، پاکستان، تورکیا، ئیتاڵیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، عێراق، فلیپین، ئەندەنوسیا، کەنەدا، قەتەر، بۆلیڤیا، ئیکوادۆر، ئۆکرانیا، ئیسرائیل، کازاخستان، میسر، دۆمەنیکا، پەنەما، سوید و چین.

لە سەرانسەری جیهاندا، ١٦ ملیۆن و ٥٤٠ هەزار و ٩٣٣ کەس چاک بوونەتەوە.٨٢٤ هەزار و٢٢٦ کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com