لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى كردووه، ئه‌و 60 رۆژه به‌سه‌رچووه كه به‌گوێره‌ى یاساییه‌ك به حكوومه‌تى كازمى دراوه بۆئه‌وه‌ى كارنامه‌ى چاكسازى ئابوورى پێشكه‌ش بكات.
لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان له نووسراوێكى فه‌رمى كه ئاراسته‌ى حكوومه‌تى عێراقى كردووه، داواى لێ ده‌كات به زووترین كات پابه‌ند بێت و كارنامه‌ى چاكسازى ئابوورى به په‌رله‌مان بدات.
له نووسراوه‌كه هاتووه به‌گوێره‌ى یاساى ژماره پێنجى “قه‌رزى ناوخۆ و ده‌ره‌كى بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه” و ماده‌ى حه‌وتى یاساكه، ده‌بێت حكوومه‌ت له ماوه‌ى 60 رۆژ كارنامه‌ى چاكسازى ئابوورى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكات، كه‌چى تا ئێستا كارنامه‌كه ئاماده نییه.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى یاساكه له 24ى مانگى شه‌ش په‌سه‌ند كراوه و ئێستا 61 رۆژ به‌سه‌ر واده‌كه تێپه‌ڕیوه بۆیه لیژنه‌ى دارایى خوازیاره حكوومه‌ت پابه‌ند بێت به یاساكه‌وه.
به‌هۆى چه‌ندان كێشه‌ى ده‌ره‌كى و ناوخۆ له‌وه‌ده‌چێ حكوومه‌تى كازمى جارێ نا‌توانێ برژێته سه‌ر چاكسازى ئابوورییه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كازمى له سه‌ردانه‌كانى بۆ ده‌ره‌وه هه‌وڵى داوه بڕه پاره‌یه‌ك قه‌رز بكات.