عێراق داهاتى نه‌وتى مانگى رابردوو ئاشكرا ده‌كات

0

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق داهاتى مانگى ته‌مووزى ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، له‌ مانگى رابردوو داهاته‌كه‌ سێ ملیار و 490 ملیار دۆلار بووه‌، ئه‌مه‌یش به‌ به‌راورد به‌ مانگى رابردوو زۆر زیادى كردووه‌.

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئه‌مڕۆ له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك راگه‌یاند، له‌ مانگى ته‌مووز بڕى 85 ملیۆن و 663 هه‌زار و290 به‌رمیل نه‌وتى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كردووه‌ وكۆى داهاته‌كه‌كه‌یشى سێ ملیار و 366 ملیۆن و 66 هه‌زار دۆلار بووه‌.

وه‌زاره‌تى نه‌وت روونى كردووه‌ته‌وه‌، زیاتر له‌ 82 ملیۆن به‌رمیل له‌ هه‌نارده‌ى نه‌وتى باشوور و ناوه‌ڕاست بووه‌، بڕى دوو ملیۆن و 701 هه‌زار به‌رمیلیش له‌ نه‌وتى كه‌ركه‌كووك ره‌وانه‌ى به‌نده‌رى جیهانى توركى كراوه‌.

261 هه‌زار به‌رمیل ره‌وانه‌ى ئوردن كراوه‌. وه‌زاره‌تى نه‌وت راگه‌یاندووه‌ تێكڕایى نرخى به‌رمیلێك نه‌وت به‌ 40 دۆلار و 76 سه‌نت دانراوه‌.

به‌ به‌راورد به‌ مانگى حوزه‌یرانى رابردوو، داهاتى نه‌وتى عێراق زیادى كردووه‌. له‌ مانگى رابردوو عێراق بڕى 84 ملیۆن و 490 هه‌زار و 194 به‌رمیلى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كرد بوو، به‌ داهاتى دوو ملیار و 861 ملیۆن و 140 هه‌زار دۆلار.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com