راوێژكارانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكرایان كردووه، كازمى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئیمارات دواده‌خات به‌هۆى ئاساییبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ ئیسرائیل. به‌گوته‌ى ئه‌وان كازمى نایه‌وێ له‌م كاته‌دا خۆى بخاته ناو بابه‌تێك كه ره‌نگه ده‌نگدانه‌وه‌ى خراپى بۆ ئه‌و هه‌بێت.
هه‌رچه‌نده به فه‌رمى مسته‌فا كازمى له‌به‌رامبه‌ر ئاسایبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان ئیسرائیل و ئیمارات بێده‌نگ بوو، به‌ڵام له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مریكى به یه‌ك رسته گوتى، ” ئه‌م بابه‌ته ته‌نیا په‌یوه‌ندى به ئیماراته‌وه هه‌یه”.
ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێن، كازمى بڕیار بوو دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئوردن و سعوودیه بچێته ئیمارات، به‌ڵام ئێستا ده‌یه‌وێ ئه‌م سه‌ردانه ره‌ت بكاته‌وه.
چاودێرانى سیاسى گوتوویانه هۆكارى ره‌تكردنه‌وه‌كه ئه‌وه‌یه تا ئێستا كازمى هه‌ڵوێستى فه‌رمى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى نێوان ئیمارات و ئیسرائیل نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌رهاتوو سه‌ردانه‌كه بكات ئه‌وا ناڕاسته‌وخۆ دان به په‌یوه‌ندییه‌كه ده‌نێ و له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى عێراق رووبه‌ڕووى ره‌خنه ده‌بێته‌وه.
ئه‌سیل نوجه‌یفى سه‌ركرده‌ى له به‌ره‌ى رزگارى وگه‌شه‌پێدان كه لایه‌نێكى سوننه‌یه، ده‌ڵى عێراق به‌رژوه‌ندى راسته‌وخۆى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نییه تا خۆى بخاته ناو بابه‌ته‌كه‌وه.
بڕیاره ئیمارات هاوشان له‌گه‌ڵ سعوودیه و وڵاتانى تر‌ى كه‌نداو هاوكارى عێراق بكه‌ن بۆ دابینكردنى كاره‌با، هێشتایش به فه‌رمى ره‌تكردنه‌وه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ ئیمارات پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.