کورد یاسای هەڵبژاردن پەسەند ناکات

0

ئەسعەد مورادی

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای تێبینی و ڕەخنەکانیان لەسەر یاسای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ئێستا ھەوڵێک لە ئارا دایە بۆ پێداچوونەوەی یاساکە.

“ياساى نوێى هەڵبژاردن” كە يەكێك بوو لە داواكارييە سەرەكييەكانى خۆپيشاندەرانى دژ بە حكومەتى عێراق لە ئەنجوومەنى نوێنەران پەسەندكرا.

پرۆژە ياساى نوێى هەڵبژاردن، دوای مشتومڕى لايەنەكان، لە رۆژی ٢٤-١٢-٢٠١٩، لە دانشتنێكى ئەنجومەنى نوێنەرانی عێراق، خوێندنەوەى بۆكرا و خرايە دەنگدانەوە.
ئەو پرۆژە ياسايەى، كە فراكسيۆنە كورديەكان دژی بوون دانيشتنەكەيان بايكۆت كرد هەربۆيە لە كۆى ٣٢٩ ئەندام ١٨٤ پەرلەمەنتار ئامادەى دانشتنەكە بوون و پرۆژە ياساكە بە زۆرينەى دەنگ پەسەندكرا.

سەرۆكى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق محمەمەد حەلبوسى، هەر ئەو کات رايگەياند، كە ئەو پرۆژە ياسايەيان لەسەر داواكارييەكانى خۆپيشاندەران ئامادەكردووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، د. مەیادە نەجاڕ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی پارتی، لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانەوە راگەیاند: یاسای نوێی ھەڵبژاردنەکان کۆمەڵێک کەموکورتی تێدایە، کە لە ماوەی ڕابردوو جگە لە کورد، زۆرێک فراکسیۆنەکانی دیکەی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان لەسەر دا، لەوانە لە ٤٥ بنکەی ھەڵبژاردن ڕەچاوی سیستەمی کۆتای ئافرەتان نەکراوە بەھۆی ئەوەی، کە بە سەد ھەزار ھاوڵاتی دەبێت یەک نوێنەری ھەبێت، ئەویش لە ڕەگەزی نێر بێت، ئەوەش لە کاتێکدایە کە زۆرێک لە قەزاکان ژمارەیان ناگاتە ئەو ڕێژەیە”.

مەیادە نەجاڕ دەشڵێت “بەدەر لەوەش ھەندێ قەزا ھەیە ژمارەیان لە سەد ھەزار کەس کەمترە و ھەندێکیش لەو ژمارەیە زیاترە لە کاتێکدا بە سەد ھەزار کەس نوینەڕێکیان دەبێت و ئەوەش ناڕوونە، بەتایبەت لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، کە ئایا قەزاکان لێکبدرێن و نوێنەرەکە ھی کام نەتەوەیە بێت”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەش کرد، کە وەک فراکسۆنی پارتی هەر ئەو کات ڕەخنەیان لە یاساکە گرتووە و تێبینیی خۆیان داوەتە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەھەند وەرنەگیراوە، بەڵام لە ئێستادا ھەوڵێک ھەیە بۆ ئەوەی پێداچوونەوەی تێدا بکرێت، چونکە ئێستا زۆرێک لە فراکسیۆنەکان ھەست بە کەموکورتی ئەو یاسایە دەکەن”.

فراكسيۆنە كورديیەكان، نارەزايەتييەكانيان لە رێگەى نووسراوێكى هاوبەشەوە بڵاوكردەوە و تێدا رايانگەياند، كە لە نێو پرۆژە ياساكەدا داواكارى كورد بە هەند وەرنەگیراوە، بە تايبەتى لە ماددەكانى ١٥ و ١٦ى پرۆژە ياساكەدا.

بە گوێرەى ماددەى ١٥ى پرۆژە ياساكە ناوەندەكانى هەلبژاردن لە بازنەى شارۆچكەكان دياريدەكرێن و ئەو كەسەى لە هەر شارۆچكەيەك زۆرترين دەنگ بهێنێت دەبێتە ئەندام پەرلەمان، ماددەى ١٦ش كە بە دڵى كورد نييە، كۆتاى ژنانە كە كراوە بە ٢٥%.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com