بەریتانیا: ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە

0

نوچە-اسکای نیوز

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لە بارەی هەرەشەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکە هۆشداری دەدات.

دومینیک ڕاب، وەزیرەی دەرەوەی بەریتانیا کە سەردانی ئیسرائیلی کردووە، لە بارەی هەڕەشەکانی ئێران و حزبولڵای لوبنان هۆشداری دەدات.

لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕاب گوتی: حزبولڵای لوبنان مەترسی لە سەر ئاسایشی لوبنان و ناوچەکە دروست کردووە و ئێران وەک سپۆنسەری ئەم رێکخراوە، مەترسی زیاتری بۆ سەر ئەم ناوچە پێکهێناوە.

دومینیک ڕاب هەروەها پشتگیری بەریتانیای بۆ رێککەوتنی ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و ئیمارات، دووبارە کردەوە  وگوتیشی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی زیاتری بە ئاشتی و ئاسایش هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com