نوچە-ئاژانسەکان
وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا وبەریتانیا، لە بارەی ئێران کۆبوونەوە.
هەر یەک لە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و دومینیک ڕاب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کە سەردانی ئیسرائیلیان کردووە، لە دیدارێکدا لە بارەی ئێران و سیاسەتی ناوچەیی ئەم وڵاتە گفتوگۆیان ئەنجام دا.
مۆرگان ئۆرتگاس، گوتەبێژی کۆشكی سپی وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، دەڵێت: پۆمپیۆ و ڕاب سەبارەت بە کۆمەێك پرسی جیدی گفتوگۆیان ئەنجام داوە و دۆسیەی ئێران تەوەرێکی سەرەکی ئەم دیدارە بووە.
ڕۆژی ڕابردوو ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا گەشتێکی دیپلۆماسی دژ بە ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکرد، بڕیارە لە گەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلی و فەلەستینی کۆبێتەوە.
وەگەڕخستنەوەی پڕۆسەی ئاشتی و گفتگوۆکانی ئیسرائیل و فەلەستینیەکان، ئامانجێکی ئەم سەردانەی پۆمپیۆیە.