فوئاد مەعسوم لە بەرهەم ساڵحی بردەوە، بووبە کاندیدی کورد بۆ سەرۆک کۆماری عێراق
نوچەنێت
دوای ئەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نەیتوانی یەک کاندید دیاری بکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، ناوی دوو کاندیدی خستە بەردەم فراکسیۆنە کوردییەکانی پەڕلەمانی عێراق، کە پێک هاتبوون لە د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح و د. فوئاد مەعسوم.
ئەمشەو فراکسیۆنە کوردییەکان لەرێگای دەنگدانەوە ئەو دکتۆر فوئاد مەعسومیان هەڵبژارد.
لەو دەنگدانە 55 پەرلەمانتار بەشدارییانكرد و 30 دەنگ درایە فوئاد مەعسوم، 23 دەنگ درایە بەرهەم ساڵح و 2 دەنگیش بۆ کەسیان نەبوو.
دکتۆر فوئاد معصوم :
یەکەم سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بووە لە دواى روخانى رژێمى بەعس
٢ خولى پەرلەمانییە سەرۆکى کوتلەى هاوپەیمانى کوردە لەپەرلەمانى عێراق
یەکێکە لە دامەزرێنەرانى یەکێتى لە ٧٥ وە لەگەڵ مام جەلالە و لە ساڵى ١٩٧٥وە ئەندامى مەکتەبى سیاسیى بووە
لە مەکتەبى سیاسى کوتلەو کوتلە کارى نەکردووە
لەکاتى شکستى یەکێتیدا ئیستیقالەى نەکردووە
سیاسییەکى تێگەیشتوو ،پێگەیشتووى حەکیم و هادیئە
سەرۆکى یەکەم کابینەى حکومەتى هەرێم بووە ساڵى ١٩٩٢
بەدرێژاى ساڵانى هەشتاکان لەگەڵ مام جەلال و مەکتەبى سیاسى بووە لەشاخ و سەرکردایەتى شۆرشى کردووە
ساڵی ٩٤ فوئاد مەعسوم سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندنی نامەی ماستەری نوری مالیکی بووە. ماستەرەکەشی لەسەر باپیری خۆی بووە.