ئاژانسى سپۆتنیكى رووسى ورده‌كارى ئه‌و پرۆژه زه‌به‌لاحه ئاشكرا ده‌كات كه به ناوى “شامى نوێ” له نێوان عێراق و میسڕ و ئوردن ئه‌نجام ده‌درێ.
ماڵپه‌ڕى سپۆتنیك هه‌ندێك ورده‌كاریى پرۆژه‌كه‌ى ئاشكرا كردووه و له هه‌واڵێكدا هاتووه میسڕ له‌ڕووى ده‌رامه‌تیی مرۆییه‌وه هێزێكى گه‌وره‌یه، عێراق له رووى نه‌وتییه‌وه به‌هێزه. ئه‌و دووهێزه له‌یه‌كتر نزیك ده‌بنه‌وه ئوردنیش ته‌واوكارییه‌كه زیاد ده‌كات.
عه‌قیل ردينى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى نه‌سر گوتوویه‌تى، بیرۆكه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه نوێ نییه و بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران بوو.
دواتر باس له هه‌ڵوێستى كازمى ده‌كات و ده‌ڵێ، كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستا به نیازه ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌واو بكات و به تایبه‌تى كه ده‌زانرێ هه‌ر یه‌كه له میسر و ئوردن په‌یڕه‌وى سیاسه‌تێكى میانڕه‌و ده‌كه‌ن.
بڕیار بوو هه‌فته‌ى داهاتوو كازمى و سه‌رۆكى میسر و شاى ئوردن له عه‌ممان كۆبوونه‌وه و تاوتوێى ئه‌و پرۆژه‌یه بكه‌ن، به‌ڵام ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوبووته‌وه، گوایه كۆبوونه‌وه‌كه دوا ده‌خرێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى شاندى عێراق كه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا ره‌وانه‌ى ئوردن كراوه تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون.