سه‌ركرده‌یه‌كى هاوپه‌یمانى فه‌تح ئاشكراى كردووه، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌م نزیكانه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ته‌واوى لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق ده‌كات، راپۆرتێك له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌مریكا به لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات و دا‌واشیان لێ ده‌كات بۆ قۆناغى داهاتوو هه‌ڵوێستى خۆیان روون بكه‌نه‌وه.
سه‌عد سه‌عدى سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى فه‌تح كه له‌لایه‌ن هادى عامرییه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێ، له لێدوانێكى بۆ شه‌فه‌ق نیوز باسى له‌وه كردووه به‌م نزیكانه مسته‌فا كازمى له‌گه‌ڵ ته‌واوى لایه‌نه عێراقییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى هاوپه‌یمانى “فه‌تح” ده‌ڵێ، “باسى گرنگترین بابه‌ت ده‌كات، ئه‌ویش مانه‌وه‌ى هێزه بیانییه‌كانه له عێراق”.
روونیشى ده‌كاته‌وه سه‌ره‌تا كازمى راپۆرتێك به لایه‌نه‌كان ده‌دات له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌مریكا و دواتریش داوا ده‌كات بۆ قۆناغى داهاتوو لایه‌نه‌كان هه‌ڵوێستى خۆیان ئاشكرا بكه‌ن.
ئه‌و سه‌ركرده شیعه‌یه دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ ته‌واوى لایه‌نه عێراقییه‌كانه و ته‌نیا له‌گه‌ڵ شیعه‌كان نییه.
مسته‌فا كازمى به‌ر له‌وه‌ى سه‌ردانى ئه‌مریكا بكات، سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى رابردوو له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان كۆبووه‌وه.