لیژنه‌ى كشتوكاڵ وئاو له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، به هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌شه‌ئاوى عێراق، وڵاتانى دراوسێ جه‌نگێكیان له‌دژى عێراق هه‌ڵگیرساندووه وچاوه‌ڕوانى كاره‌ساتێكى گه‌وره له‌عێراق ده‌كرێ بۆیه ده‌بێ حكوومه‌تى عێراق به خێرایى هه‌ڵوێست بنوێنێ.
له به‌یاننامه‌كه‌ى لیژنه‌ى كشتوكاڵ هاتووه، “وڵاتانى دراوسێ جه‌نگى ئاویان له دژى عێراق راگه‌یاندووه، به‌شێوه‌یه‌كى زۆر به‌شه‌ئاوى عێراقییان كه‌مكردووه‌ته‌وه، ئه‌م بابه‌ته‌یش به شێوه‌یه‌كى ناسروشتى زیانى به عێراق ده‌گه‌ینێ”.
له‌به‌شێكى تر به‌یاننامه‌كه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى روو ده‌دات بابه‌تێكى زۆر ترسانه‌كه و زیان به كشتو‌كاڵى عێراق ده‌گه‌ینێ و ئه‌گه‌ریش به‌رده‌وام بێت ئه‌وا كاره‌ساتێكى ئه‌وتۆى لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه شیاوى ئه‌وه نییه له‌به‌رامبه‌رى بێده‌نگ بن.
لیژنه‌ى كشتو‌كاڵى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێ، ده‌بێت حكوومه‌تى عێراق به خێرایى هه‌ڵسوكه‌وت بكات و فشار له‌سه‌ر وڵاتانى سه‌رچاوه‌ى ئاو بكات بۆئه‌وه‌ى به‌شه‌ئاوى خۆى مسۆگه‌ر بكات.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه كێشه‌ى ئاو له نێوان عێراق و هه‌ر دوو وڵاتى ئێران و توركیا دروست بووه، به تایبه‌تى توركیا به بڕێكى زۆر به‌هۆى دروستكردنى به‌نداو ئاوێكى زۆرى له‌سه‌ر عێراق گرتۆته‌وه.