دۆناڵد ترەمپ هەواڵە خۆشەکەی راگەیاند

0

نوچەنێت

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، تەندروستی ئەمرتکا گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە پلازمای خوێن بۆ توشبووانی پەتای کۆرۆنا بەکار دەهێنن.

درەنگانی شەوی رابردوو ٢٣/٢٤-٨-٢٠٢٠، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی، بڕیاریدا پلازمای خوێنی ئەوانەی پەتای کۆرۆنایان گرتووە و چاکبوونەتەوە، بۆ توشبووانی کۆرۆنا بەکاربهێنێت.

دەزگای دەرمان و خۆراکی ئەمریکی، توێژینەوەیەکی فراوانی لەسەر بەکارهێنانی پلازمای خوێنی ئەو کەسانەی کۆرۆنایان بە سەلامەتی تێپەڕاندووە ، ئەنجامدا. بەپێی توێژینەوەکە پلازما ٪٣٥رێژەی مردن کەم دەکاتەوەو وەکو چارەسەرێکی کاریگەر بۆ کۆرۆنا ناسێنرا. دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەمەی وەکو”هەواڵێکی خۆش” لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند.

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: ئەمریکا کار بۆ نەهێشتنی هەموو ئەو تەگەرانە دەکات، کە دەبنە هۆی دواکەوتنی گەیشتن بە دۆزینەوەی پێکوتەی دژەکۆرۆنا. هەروەها ئەوەشی راگەیاند، کە بڕی ٢٧٠ملیۆن دۆلاریان بە خاچی سوری ئەمریکی و بانکەکانی خوێن داوە. هەروەها بڕی ٣٦٠هەزار بوتڵ خوێنیان لەو کەسانە کۆکردۆتەوە کە کۆرۆنایان تێپەڕاندووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com