دوو کەشتی نەوتهەڵگر بۆ عێراق دروست دەکرێت

0

نوچە-ئاژانسەکان

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، کۆمپانیای نەرویجی پیترۆیس مانذالی نەرویج، دوو کەشتی نەوتهەڵگر بۆ عێراق دروست دەکات.

ئێحسان جەبات، وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، بە گوێرەی ڕێککەوتنی وەزارەتی نەوتی عێراق و ئەم کۆمپانیا نەرویجییە، دوو کەشتی ٣٠ هەزار تۆنی بۆ عێراق دروست دەکرێت.

بە گوتەی وەزیری نەوتی عێراق، بڕیارە دوای ١٨ مانگ ئەم دوو نەوتهەڵگرە ڕادەستی عێراق بکرێت.

ئەم ڕێککەوتنە بەشێکە لە هەوڵەکانی ئیدارەی نوێی عێراق، بۆ نۆژەنکردنەوەی پیشەسازی نەوتی عێراق.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم رێککەوتنە بە بەهای ٨ ملیار دۆلار مەزندە دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com