عەلاوی: ئەمریكا لە پشت ئەو بارودۆخەیە

0

 نوچە: ئاژانسەكان.

علاوی سەرۆكی ئیتلافی نیشتمانی دەڵێت، ئەمریكا بەهاوكاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی (فەرەنسا، بەریتانیا و توركیا) سەرقاڵی ئاژاوەنانەوەن لە عێراق و توركیا پاڵپشتی میلیشیا چەكدارەكان دەكات تا ئاژەوە بنێنەوە.

ئەیاد عەلاوی گوتیشی، عێراق لە بارودۆخێكی ناهەموار دایە بە هەڵبژاردنی پێشوەختە چاک نابێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە 17 ساڵە بارودۆخی ئەمنی و سیاسی جێگیر نییە و هەندێك لایەنی نێودەوڵەتی دەیانەوێت وڵات وێران بكەن بە هەر رێگایەك بێت.

عەلاوی دەشڵێت، ئەمریكا لە پشت ئەو بارودۆخەی عێراقە بە هاوكاری فەرەنسا و بەریتانیا، تا عێراق وێران بكەن و هاوكات توركیا هاوكار و پاڵپشتی میلیشیا چەكدارەكانە لەناو عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com