کازمی: شانازی بە هاوکاری ئەمریکا دەکەین

0

نوچە-ئاڕ تی

سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوای چەند ڕۆژ لە ئاشکرا بوونی ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات، هەڵویستی فەرمی خۆی خستەڕوو.

مستەفا کازمی لەم بارەوە گوتی: ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەبوزەبی و تەل ئەبیب، بڕیارێکی ئیماراتە و نابێ دەستوەردان لە کاروباری ئەم وڵاتە بکەین.

کازمی هەروەها لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، سەبارەت بە پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتۆن گوتوویەتی، عێراق لە دوای تێکشكانی داعش پێویستی بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا نییە، بەڵکوو ئەولەوییەتی سەرەکی بەغدا، مەشق و ڕاهێنان و تواناسازی هێزەکانی عێراقییەوە.

کازمی هەروەها گوتوویەتی، سەرانی پێشووی عێراق لەوەی، کە ددان بە پەیوەندی و هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق بنێن، هەستیان بە شەرمەزاری دەکرد، ئەمە واقعێکە و شانازی پێوە دەکەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com