نوچە-روسیا الیوم
سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە سودان ئاشکرای دەکات، کە سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا لە ڕۆژانی داهاتوو سەردانی ئەم وڵاتە دەکات.
بەرپرسێکی سیاسەتی دەرەوەی سودان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣-ی ئەگۆست ڕایگەیاند: مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە رۆژانی داهاتوو سەردانی خەرتوم دەکات.
ئەم بەرپرسەی سودان، کە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بێت، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە ئامادە نبووە ئاماژە بە وردەکاری و ئامانجی سەردانەکەی پۆمپیۆ بۆ سودان بکات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هەروەها بڕیارە سبەی ٢٤-ی ئەگۆست سەردانی ئیسرائیل بکات.
چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەم سەردانەی پۆمپیۆ بۆ ئیسرائیل و دواتر سودان دەکەن و دەڵێن، پێدەچێ ئامانجێکی ئەم سەردانەی پۆمپیۆ، ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی خەرتوم و تەل ئەبیب بێت.
لە دوای کەوتنی حکومەتی عومەر بەشیر لە ئەپریلی ٢٠١٩، ئەولەوییەتی یەکەمی خەترووم دەرهێنانی ناوی ئەم وڵاتە بووە لە لیستی تیرۆریستی ئەمریکا.