نوچەنێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر له ڕاگه‌یاندراوێكدا، دەستگیکردنی سێ بكوژی راگەیاند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ٢٣-٨-٢٠٢٠، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: دوای ئاگاداركردنەوەی بەشی پۆلیسی عەینكاوە بە بوونی ڕوداوێكی كوشتن لە گوندی (سورخان)، توانیمان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەین.
پۆلیسى هه‌ولێر ئرایگەیاندووە: دوای گەیشتنمان بۆ شوێنی ڕووداوەكە، دەركەوت كەوا هاووڵاتییەك بە ناوی (عەزیز حەسه‌ن عوسمان) لەلایەن سێ تۆمەتبارەوە بە ئۆتۆمبێل خۆیان پی کێشاوە و تەقەیان لێ کردووە و لە ئاكامدا گیانی لەدەست داوە. پۆلیس توانی بە ماوەی كەمتر لە دوو كاتژمێر تۆمەتباران بە ناوەكانی (س.م.ع) و (س.س.م) و (م.س.م) دەستگیر بكات، هەرسێ تۆمەتبارەكە دوای دەستگیركردنیان دانیان بە تاوانەكەیاندا نا، كە لەسەر كێشەی زەوی بووەتە دەمەقاڵەیان و لە ئاكامدا تەقە لە نێوانیاندا ڕووی داوە و بەو هۆیەوە گوللـەیەك بەر ئه‌و كه‌سه كەوتووە و لە شوێنی ڕووداوه‌كه گیانی لەدەست داوە، هەروەها تۆمەتبار (س.س.م)ـیش زامداربوو.