نوچەنێت
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ههولێر، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو تێیدا ئەوە رەتدەکاتەوە کە ئازاری پەرلەمانتارێکیان دابێت.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، کە خۆپیشاندەران لە ئەندام پەرلەمانێکیان داوە پۆلیس پارێزگاری لێکردووە.
دهقی روونكردنهوهكه:
ئەمڕۆ بەرێز کاوە عبدالقادر, پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان چووهتە ناو بازاڕ و خەڵکی هانداوە، بۆ ئەوەی خۆپیشاندان ئەنجامبدەن، لەلایەن خەڵکی کاسبکاری ناوبازاڕ و سڤیل پەلاماری دراوە و ویستراوە ئازاری پێبگەێنن، لەوکاتەدا پۆلیس بەئەرکی خۆیان ھەڵساون و بەهانای ئەو بەرێزە چوونە و توانیویانە پەرلەمانتارەکە لەژێر دەستی خەڵکەکە رزگار بکەن ونەهێڵن ئازارى پێبگات، بۆیە هەموو ئەو پڕوپاگەندە و دەنگۆ و چەواشەکاریانە رەتدەکەینەوە، کە بانگەشە بۆ ئەوە دەکات، گوایە پۆلیس ئازاری ئەو پەرلەمانتارەی داوە، ئەمە بەهیچ شێوەیەك راست نییە و دوورە لەڕاستیەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر
2020/8/22