شلێر سەعید
سیاسەتمەدارێکی ناوداری کورد دەڵێت، خەڵكی خەراپ چۆتە ناو خۆپیشاندەران شوێن دەسوتێنن و پەلامار دەدەن، دەبێت ئەوانە دوور بخرێنەوە لەناو خۆپیشاندەران.
ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرا، ئامادەیی دەربڕیوە، كە پاڵپشتی خۆپیشاندەران بێت و دەشڵێت، تاوانبارانی بكوژی خۆپیشاندەران دەدۆزینەوە و جەخت لەوە دەكاتەوە، كە كەسانێك دەیانەوێ ئاژاوەبنێنەوە.
عیدانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەمڕۆ شەممە(22-8-2020 ) لەگەڵ كۆمەڵێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پیاوانی ئاسایشی پارێزگاكە ڕایگەیاند، ئیدانەی كاری تیرۆرستان دەكەین و لێكۆڵینەوە لە بكوژی چالاكوانان دەكەین و رێگە نادەین رووداوی لەمشێوە دووبارە ببێتەوە و پاڵپشتی خۆپیشاندەران دەبین.
عیدانی گوتیشی، كەسانێك هەن لە دەرەوەی پارێزگاکە دەیانەوێ ئاژاوە بنێنەوە و چەكیان داوە بە خۆپیشاندەران و هانیان دەدەن بۆ كاری خراپ و سوتاندن و ئاژاوەنانەوە، ئێمە دژی ئەوانە دەوەستینەوە و پشتگیری لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەكەین و پاڵپشتی تەواویان دەكەین.

بههۆی تیرۆركردنی چهند چالاكوانێك له پارێزگای بهسره له ههفتهی رابردوو دوای تهقینهوهی ماتۆڕێكی بۆمبڕێژكراو له گۆڕهپانی حبوبی ناسریه، كه بههۆیهوه 11 كهس برینداربوون، خۆپێشاندهرانی ناسریه شهوی رابردوو ههڵیانكوتایه سهر بارهگای ههر یهك له رێكخراوی بهدر، حزبی دهعوه، عهسائیب و بارهگای چهند حزبێكی دیكهشیان سووتاند و خۆپیشاندهران لە شاری بهسره ئاگریان له نووسینگەی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق بەردا.
لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، سەبارەت بە ئەگەری دروستبوونی شەڕی ناوخۆ لە عێراق، د. مەحموود عوسمان سیاسەتمەداری ناوداری كورد ڕایگەیاند: خۆپێشاندەران داواكاریان هەیە و حكومەت بەڵێنی پێدوان داواكاریەكانیان جێبەجێ بكات و دەبێت داواكارییەكانیان جێبەجێ بكرێت، بەڵام پیم وانیە شەڕی ناوخۆ ڕووبدات.
گوتیشی، زۆر لە خۆپیشاندەران شەهید بوون و برینداربوون و بكەری ئەو تاوانانە هەتا ئێستا دەستگیر نەكراون، هەرچەندە قسە كراوە وادەكەین و وادەكەرێ، بەڵام تا ئێستا هیچ نەكراوە و داوایەكی دیكەی خۆپیشاندەران یاسای هەڵبژاردنە، كە تا ئێستا تەواو نەبووە و هەروەها داوا دەكەن ئەوانەی شەهیدبوون و برینداربوون لە خۆپیشاندانەكان، قەرەبوو بكرێنەوە، بەڵام هیچ نەكراوە بەكردەوە جاری هەر قسەیە.
د. مەحمود عوسمان ئاماژەی بەوەشكرد، كە لە خەڵكی خەراپ چۆتە ناو خۆپیشاندەران شوێن دەسوتێنن و پەلامار دەدەن، دەبێت ئەوانە دوور بخرێنەوە لەناو خۆپیشاندەران و دەبێت خۆپیشاندان ئاشتیانە بێت و دوور بێ لە توندوتیژی.