عێراق لە قەرزکردن بەردەوام دەبێت

0

شلێر سەعید 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق ناچارە قەرزی دیكەش بكات، چونكە یاسا ڕێگەی بە حكومەتی عێراق داوە قەرز بۆ 2020 بكات.

قەرزەكانی دەرەكی و ناوخۆی عێراق كەڵەكە بوون، بەهۆی ئەوەی  لە 2019 وە عێراق قەرزدەكات و دوای هاتنی كۆرۆنا و ئەو قەیرانە ئابوریەی توشی وڵات بووە، عێراقی ناچاركرد قەرز بكات.

تا ئێستا عێراق لە بانكی نێودەوڵەتی چەندین ملیار دۆلاری قەرزكردوە، ولەلایەكی دیكە وە زیاتر لە 15 ترلیۆن دیناری لە بانكەكانی عێراق قەرزكردووە، بۆ دابینكردنی  موچەی فەرمانبەران.

  سەرۆكی  لیژنەی دارایی ئەحمەد سەفار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، قەرزەكانی عێراق 30 ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە و لەناوخۆش 15 ترلیۆن دیناری عێراقی قەرزارە بۆیە سەفار مەترسی داوە لە قەرزی دەرەكی دەڵێت كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر وڵات.

لەلێدوانێكی تایبەت بە نوچە، سەبارەت بە كاریگەرییەكانی قەرزەكانی عێراق بۆ سەر بودجە، جەمال كۆچەر سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: بێگومان ڕاستەوخۆ كاریگەری دەبێت، چونكە عێراق ناچارە قەرزی دیكەش بكات، چونكە یاسا ڕێگەی بە حكومەتی عێراق داوە قەرز بۆ 2020 بكات و كەی بودجەی 2021 هات دەبێت ئەوە بوەستێنن، قەرزی دیكە بكەن بۆ 2021.

جەمال كۆچەر گوتیشی، كێشەی گەورەی حكومەت لەوەیە، كە یاسای بەڕێوەربردنی دارایی دیاری كردووە نابێت زیاتر 3% عەجزی دارایی هەبێت، واتە ئەگەر بودجەی عێراق 100 ملیار دۆلار بێت دەبێت تەنها 3% قەرز بێت؛ دەبێت ئەوەی دیكە داهاتی ناوخۆ بێت.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، لەكاتێك داهات كورتی هێنا، ئەوكات   كێشەیەكی گەورە بۆ حكومەت دروست دەبێت، یان دەبێت پەرلەمان و حكومەت پابەند بن بەو خاڵانەوە یان قەرزەكان كەم كەنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com