نوچەنێت
دوای دەستپێکردنی خۆپیشاندان لە کەلار، بەشێک لە خۆپیشاندەران هەڵیانکوتایە سەر بینای قائیمقامیەت و ئاگریان تێبەردا.
ئێوارەی ئەمڕۆشەممە، ٢٢-٨-٢٠٢٠، بەشێک لە خۆپێشاندەرانی کەلار بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین هاتبوونە سەر شەقام، بەرەو قایمقامییەتی کەلار رۆیشتن و ئاگریان لە باڵەخانەکە بەردا.
بەپیی زانیارییەکان، ئاگرەکە بووەتە هۆی سوتاندنی بیناکە و دوو ئۆتۆمبیلی قائیماقمیەتەکە.
ئێستا لە نزیک قایمقامییەتی کەلار، دەنگی تەقە دەبیسترێت و خۆپێشاندەران لەبەردەم باڵەخانەکە ماون و تاوەکو ئێستا شوێنەکەیان چۆڵنەکردووە. هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی شارەکە ئێستا لە نزیک باڵەخانەی قایمقامیەتن و بڵاوەیان بە خۆپێشاندەران کردووە.