تەندروستی هەڵەبجە داوای بە هاناوەچوون دەکات

0

نوچەنێت

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندووستی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، داوامان لە لایەنی پەیوەندیدار کردووە، بەهانای هەڵەبجەوە بێن و بەزوترین کات بودجەمان بۆ دابین بکەن.                                                           

بەهۆی پابەند نەبوونی هاوڵاتیان بەڕێنماییە تەندووستییەکان و خۆپارێزییەکان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕۆژانە ژمارەتی توشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان زیاد دەکات، لە ئێستاشدا زیاتر لە ٢٠ هەرزار کەس لە هەرێم توشی کۆرۆنا بوون و بەسەدان کەس گیانیان لەدەستداوە.                            

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، دکتۆرە شاناز نەقشبەندی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە، ڕایگەیاند”ئاماری توشبوان و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە، ڕوو لەهەڵکشانە و ژمارەی ئەو کەسانەی، پێویستیان بە داخڵ بوونە لە نەخۆشخانەکان و باری تەندروستیان ناجێگیرە زیادیکردووە”.                                                                             گوتەبێژی تەندروستی هەڵەبجە، دەڵێت”ئێستا تەنها نەخۆشخانەی وەفامان لە بەردەستە کە تایبەتە چارەسەری نەخۆشییە گوازراوەکان و کراوە بە قاوشی کۆرۆنا، بەڵام هێشتا نەخۆشخانەکە پڕنەبووە، ڕۆژانە پشکنینی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامدەدرێت، ئێستا ٥٠ شوێنی داخڵ بوون لەناو نەخۆشخانەکە هەیە، ڕۆژانە نزیکەی ٢٥ نەخۆشی کۆرۆنا داخڵ دەکرێن”.                                

   شاناز نەقشبەدنی جەختیکردەوە و گوتی”ئەگەر ئامارەکان بەوشێوەی ئێستا لە هەڵکشاندا بێت، بەدڵنیاییەوە شوێن بۆ وەرگرتنی نەخۆش نامێنێت و نەخۆشخانەکە پڕ دەبن، ڕۆژانە حاڵەتی چاکبوونەوە هەیە، بەڵام بەراورد بە شەپۆلی پێشووی کۆرۆنا حاڵەتەکانی چاکبوونەوە کەمیان کردووە”.                                                           

سەبارەت بە بوونی بودجە بۆ ڕوو بەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە، ناوبراو ئاماژە بەوەدەکات”لەماوەی ڕابردوو چەند جارێک بودجە دابینکراوە و هەموومان خەرجکردووە، ئێستاش داوامان لە لایەنی پەیوەندیدار کردووە، بەهانای هەڵەبجەوە بێن، پێویستمان بە بودجەیە بەزووترین کات بۆ دابینکردنی چارەسەر، کەرەستەی دەرمان، کەرەستەی خۆپارێزی، کیتی پشکنین و ئۆکسجین”.                                 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com