نوچەنێت
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێگەی سیاسی و قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ ستراتیجییەکانی ئەمریکا و عێراق پارێزراوە دەبێت.
ڕۆژی سێ شهممەی ڕابردوو، مستهفا كازمی، سهرۆكوهزیرانی عیراق به سهرۆكایهتی وهفدێكی حكومی و لهسهر بانگهێشتی فهرمی ئهمریكا گەیشتە واشنتۆن. لەماوەی سەردانەکەیدا چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسانی ئەمریکا ئەنجامدا، سەردانەدا نوێنەری حکومەتی هەرێم بەفەرمی بانگێشتکرابوو، هەرێمی کوردستان چاوی لەوەیە لەم گفتوگۆ ستراتیجیانە ڕۆڵی هەرێم پارێزراو بێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت بە پێگەی هەرێم لە گفتوگۆ ستراتیجییەکانی ئەمریکا و عێراق، ڕایگەیاند”بانگهێشتکردنی نوێنەری حکومەتی هەرێم بەفەرمی لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمیەوە، بۆ بەشداریکردن لەسەردانەکەی بۆ کۆشکی سپی ئەمریکا بە مەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆی ستراتیجی لەگەڵ ئەمریکا، لە هەموو ڕوویەکەوە گرنگییەکی زۆری بۆ هەرێمی کوردستان هەیە”.
ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت”پێگەی سیاسی و قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان لەم گفتوگۆ ستراتیجییانەی نێوان ئەمریکا و عێراق پارێزراوە دەبێت و قەوارەی ساسی هەرێمی کوردستان، هەر بە بەهێزی دەمێنێتەوە و هەرێمی کوردستان لە داهاتووی عێراقدا دەسەڵاتەکانی باشتر دەبێت، لەڕووی سیاسی، ئەمنی، دەستور، یاسا و ئابوورییەوە”.
دووبەردانی ئاماژە بەوەدەکات، کێشەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا زیاتر کێشەیەکی سیاسییە، چونکە بەپێی دەستور و یاساکانی عێراق حکومەتی عێراق مافی ئەوەی نییە، کە مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان ببڕێت و نەینێرێت، دەشڵێت”گەشبینین بەوەی کە لە ئایندەیەکی نزیکدا هەرێمی کوردستان، بەرەو پاڵپشتییەکی نێودەوڵەتی و بەغداش دەڕوات”.
ناوبراو جەختیکردەوە کە”قسەکانی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان، مەرجێکی زۆر باشە بۆ حکومەتی عێراق و هەندێک وڵاتی دیکە، کە دەستیان لە بڕیاری سیاسی عێراق هەیە و دەستوەردان لە عێراق دەکەن”.