میدیاكانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه، له شارى ناسریه‌ى باشوورى عێراق خۆپێشانده‌ران باره‌گاى چه‌ند لایه‌ن و میلیشیایه‌كى شیعه‌یان به شۆفه‌ڵ روخاندووه.
ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى باسی له‌وه كردووه، باره‌گاى رێكخراوى به‌در كه هادى عامرى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات و له‌گه‌ڵ باره‌گاى میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق كه قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات به شۆفه‌ڵ رووخێنراون.
كه‌چى ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه ده‌ڵێ، جگه له به‌در و عه‌سائیب باره‌گاكانى هه‌ر یه‌كه له ده‌وڵه‌تى یاسا و ره‌وتى حیكمه رووخێنراون.
پێشتر له گۆڕه‌پانى حه‌بووبى كه ناوه‌ندى خۆپێشانده‌رانه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام درا و 11 كه‌سى كرده قوربانى، ئه‌مه خۆپێشانده‌رانى توڕه‌تر كرد.
شه‌وى رابردوویش له به‌سره خۆپێشانده‌ران نووسینگه‌ى په‌رله‌مانى عێراقییان له شاره‌كه سووتاند.
له مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردووه‌وه خۆپێشاندان له عێراق ده‌ستى پێكردووه له دژى گه‌نده‌ڵى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و خراپى بارودۆخى ئابوورى.
هێزه عێراقییه‌كانیش به توندوتیژى وه‌ڵامی خۆپێشانده‌رانیان داوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا تا ئێستا زیاتر له 700 خۆپێشانده‌ر كوژراون و 30 هه‌زار كه‌سیش بریندارن.