70 هاوڵاتی کوردی ئێزدی لە زیندانی نهێنین

0

ئەسعەد مواردی

قایمقامی قەزای شنگال رایدەگەیەنێت، کە 70 هاوڵاتی کوردی ئێزدی لە چیای شنگال بێسەروشوێن بوون و بە گوتەی کەسوکاریان دەرکەوتووە لەناو گرتووخانەی نهێنیی پەکەکە دان.

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لەناو ئاوارەکانی چیای شنگال، لەدژی مامەڵەی چەکدارانی پەکەکە چەندین خۆپیشاندانی ناڕەزایی ڕێکخرا و داوایان کرد پەکەکە سنوورەکە جێ بهێڵێت، لەبرانبەر ئەم داوایەدا پەکەکە چەندین چالاکوانی ئێزدی دەستگیر کردووە.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شنگال، لەبارەی بێسەروشوێنبوونی ژمارەیەک هاوڵاتی کوردی ئێزدی راگەیاند: 70 هاوڵاتی ئێزدی لە سنووری چیای شنگال بێسەروشوێن بوون و بە گوتەی کەسوکاریان، کە لە چارەنووسیان پرسیونەتەوە، دەڵێن لەناو زیندانی نهێنیی پەکەکە دان.

قایمقامی شنگال دەشڵێت “ئەوەی جێگەی نیگەرانییە ئەو ڕەوشەیە، کە دوای ئەوەی خەڵکی شنگال تووشی ماڵوێرانی و جینۆساید و ئاوارەبوون بوونەوە، کەچی ئێستاش گۆڕی بەکۆمەڵ و زیندانی نهێنی لە چیای شنگال دروست بکرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com