نوچە-کیهان
حسێن شەریعەتمەداری، سەر نوسەری ڕۆژنامەی کەیهان و یەکێک لە کەسە نزیکەکانی عەلی خامنەیی، ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕەخنەی توند ئاراستەی مستەفا کازمی دەکات وهاوکات هۆشداری پێ دەدات.
لە وەڵامی لێدوانێکی مستەفا کازمی، کە دەڵێت: عێراق بۆ پاراستنی بواری ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی داعش پێوستی بە ئەمریکا هەیە، شەریعەتمەداری دەڵێت: هیوادارین کازمی نیەتی خراپی نەبێت.
سەرنووسەری ڕۆژنامەی کەیهان، کازمی بەوە تۆمەتبار دەکات کە بەم لێدوانەی سەرلەنوێ گەلی عیراق دەخاتەوە داوی داعش، رێکخراوێک کە خودی ئەمریکیەکان دروستیان کردووە.