نوچە-ئاژانسەکان
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: بۆ سەرکەوتن بە سەر ڤایرۆۆسی کۆرۆنا، جیهان پێویستی بە دوو ساڵ کات هەیە.
سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت:هیوادارین بتوانین لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا سەرکەوتن بە سەر پەتای کۆرۆنا ڕابگەیێنین.
ئەم لێدوانەی سەرۆکی تەندروستی جیهانی، لە کاتێکدایە لە وڵاتانی بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا و ئیتالیا تا دێ ژمارەی توشبوان و قوربانیانی بە پەتای کۆرۆنا بەرز دەبێتەوە. چاوەڕوانیش دەکرێ شەپۆلی سێهەمی کۆرۆنا ئێران بگرێتەوە.