رێژەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان روو لە هەڵکشانە

0

نوچە

بەپێی نوێترین ئامارەی وەزارەتی تەندروستی، لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٦ تووشبووی دیکەی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوی ژمارە (١٧٧)ی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، کە ئەمڕۆ هەینی 2020.8.21، بڵاو کراوەتەوە، جیا لە گیانلەدەستدانی ٢٦ تووشبووی کۆرۆنا، هاوکات لە سەرجەم هەرێمی کوردستان ٥٣٥ هاوڵاتی دیکەش تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٢٦ کەسی دیکەش لە پەتاکە چاک بوونەتەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (١٧٧)

١. کەرەنتین:  (٢٦ هاوڵاتی نوێ کەرەنتین نەکراون)

٨٥ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٦ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە.

٢. پشکنین:  (٤٤٣٧ پشکنینی نوێ)

(١٤٠٣ هەولێر)، (٦٤٦ سلێمانی، ١١٢ گەرمیان)، (٢٢٤٣ دهۆك)، (٣٣ هەڵەبجە)

٣. تووشبوو:  (٥٣٥ تووشبووی نوێ)

(٢١٩ هەولێر)

(١٠٧ سلێمانی، ١٨ گەرمیان)

(١٧٤ دهۆك)

(١٧ هەڵەبجە)

٤. چاکبوون:  (٣٢٦ چاکبوون)

(٢٤٤ هەولێر)

(٣١ سلێمانی، ٣١ گەرمیان)

(٢٠ هەڵەبجە)

٥. مردن:  (٢٦ مردن)

(١٥ هەولێر)

(٥ سلێمانی، ٢ گەرمیان، ٢ ڕاپەڕین)

(٢ دهۆك)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٠٣ (٢١٧١٨ دەرچوو)

پشکنین ٢٦٨٧٩٦ (١١٢٨١٣ هەولێر، ٨٠٥٦٠ سلێمانی، ٧٢٨٦٣ دهۆك، ٢٥٦٠ هەڵەبجە)

تووشبوون ٢٣٧٣٩ (٩٧٢٨ هەولێر، ١٠٧٠٥ سلێمانی، ٢٥٤٢ دهۆك، ٧٦٤ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٣٦٥٠ (٥١٥٤ هەولێر، ٦٩٨٨ سلێمانی، ٨٦١ دهۆك، ٦٤٧ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٩٢١٤ (٤٢٦٥ هەولێر، ٣١٨٦ سلێمانی، ١٦٦٠ دهۆك، ١٠٣ هەڵەبجە)

مردن ٨٧٥ (٣٠٩ هەولێر، ٥٣١ سلێمانی، ٢١ دهۆك ، ١٤ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 وەزارەتی تەندروستی        

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

٢١ی ئاب ٢٠٢٠

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com