لە رووداوێکی هاتوچۆ 15 کەس بریندار بوون

0

نوچە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆى ڕووداوێکى هاتوچۆ، 15 هاوڵاتى بریندار بوون و برینى حەوت کەس لە بریندارەکان سەختە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2020.8.21 بەهۆى ڕووداوێکى هاتوچۆ لەسەر ڕێگاى نێوان دووکان – سلێمانى، 15 هاوڵاتى بریندار بوون و برینى حەوت کەس لە بریندارەکان سەختە.

بەگوێڕەی زانیارییەکان، شەش تیمى سەنتەرى فریاکەوتنى 122 ڕۆیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون.

هەروەها جێگەی ئاماژەیە، کە لە رووداوەکە بەهۆی ئەوەی پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی تویۆتا خۆیان بە یەکتردا کێشاوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com