گوڕان وەڵامی فراکسیۆنەکەی دەداتەوە

0

نوچە

گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕوونكردنەوەیەكدا بۆ رای گشتی جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، بەشداریكردن لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بڕیاری جڤاتی نیشتمانی بووە، بۆ ئەمەش گۆڕان بەردەوام هەڵسەنگاندن دەكات و دوا بڕیار لە جڤاتی نیشتیمانی و بە بەشداری هەمووان دەدرێت نەك یەك ئۆرگان.

ئه‌م رۆنكردنه‌وه‌یه‌ له‌كاتێكدایه‌ فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 20/8/2020، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، داوا دەکەن بە زووترین کات گۆڕان لەم بەشدارییە بێ کاریگەرەی لە دەسەڵات بکشێتەوە و رووبکاتەوە جەماوەرەکەی، لەگەڵ سەرجەم هێز و کەسایەتییە چاکسازیخوازەکانی دیکەی هەرێم، دژی بێدادی و بەردەوامی گەندەڵی و سەروەرنەبوونی یاسا فشاری جددی دروست بکەنەوە.

لە ڕوونكردنەوەكه‌ی گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕاندا هاتووه‌ “گۆڕان لە دەستپێكی سەرهەڵدانیەوە هێزێكی سیاسی و مەدەنیە و پایەكانی لەسەر سیستەمێكی ئاسۆییە و دەستوری ناوخۆی بزووتنەوەكەی دیاری كردووە، بەردەوام روانین و دیدگای جیاواز ھەیە و ئەمەش سەلمێنەری زیندویەتی دامەزراوە و ئۆرگانەكانی بزووتنەوەكەیە”.

دەشڵێت،”سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژادنی ناوخۆیی و كۆنفرانسی نیشتمانی ئەوە خواستی زۆرینەی گۆڕانخوازانە و بڕیاری لەسەر دراوە و كاری لەسەر دەكرێت”.

رونكردنەوەیەك بۆ رایگشتی:

بزوتنەوەی گۆڕان لە دەستپێكی سەرھەڵدانیەوە ھێزێكی سیاسی و مەدەنیە و، پایەكانی لەسەر سیستەمێكی ئاسۆییە و دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان دیاری كردوە. بەردەوام روانین و دیدگای جیاواز ھەیە و ئەمەش سەلمێنەری زیندویەتی دامەزراوە و ئۆرگانەكانی بزوتنەوەكەیە. باڵاترین دامەزراوەی بڕیاردان لە گۆڕان جڤاتی نیشتمانیە. بەشداریكردن لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بڕیاری جڤاتی نیشتمانی بوە، بۆ ئەمەش بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوام هەڵسەنگاندن دەكات و دوا بڕیار لە جڤاتی نیشتیمانی و بە بەشداری هەموان دەدرێت، نەك یەك ئۆرگان. سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژادنی ناوخۆیی و كۆنفرانسی نیشتمانی ئەوە خواستی زۆرینەی گۆڕانخوازانە و بڕیاری لەسەر دراوە و كاری لەسەر دەكرێت. بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازی لە پێشنیاز و پرۆژە و دیدگای جیاواز دەكات لە پێناو بەهێزكردنەوەی كاری رێكخراوەیی و پەرلەمانی و حكومی. سوپاس و پێزانینی هەیە بۆ ماندوبونی سەرجەم گۆڕانخوازان لە یانزە ساڵی رابردودا و هەمو ئەو پڕۆژانەش بە نیشانەی پەرۆشی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان دەزانێت.

گوتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان
٢٠ی ئابی ٢٠٢٠

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com