نوچە-ئاژانسەکان
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا دەڵێت، ئەمریکا بۆی نییە لە دوای کشانەوەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، داوای سزادانی ئێران بکات.
دوای ئەوەی، کە ئیدارەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کار دەکات بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم سزاکانی سەر ئێران، مۆسکۆ ئەمڕۆ، ٢٠-ی ئاگۆست هەلوێستی خۆی وەرگرت.
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، لە راگەیێندراوێکدا وێڕای ئیدانەکردنی داوای ئەمریکا بۆ سەپاندنی سزا بە سەر ئێراندا، ڕاشیگەیاند هەر جۆرە داوایەک بۆ فشاری زیاتر بۆ سەر تاران ڕەتدەکەینەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە فەرمی داوای گەڕاندنەوەی سەرجەم ئەو سزایانە بۆ سەر ئێران بکات، کە بەهۆی رێککەوتنی ئەتۆمییەوە لە سەر ئێران هەڵگیرابوون.
واشنتۆن ئەمڕۆ بە توندی هۆشداری دایە چین و ڕوسیا و ڕایگەیاند، ئەگەر لە هاوکاریکردنی ئێران بەرەدوام بن بە توندی سزا دەدرێن.