لەهەرێم 24 تووشبووی دیکە گیانیان لەدەستدا

0

نوچە

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 483 تووشبوو تۆمارکراوە و 24 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان 325 کەس لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا چاکبوونەتەوە.

لە 24 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین پشکنین لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە 483 کەس تووشبوون و 24 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. ئەوانەیشی گیانیان لەدەستداوە بەمشێوەیەی ( 15 لە هەولێر، 8 لە سلێمانی و کەسێکیش لە دهۆک).

تاوەکو ئێستا 225 هەزار پشکنین کراوە، وەزیری تەندروستی ئاماژە بەوە دەدات، نەخۆشخانە تایبەتەکان دەبێت هەموو مەرجەکانیان تێدا بێت تاوەکو پشکنین بۆ هاونیشتمانییان بکەن.

ژمارە تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 23 هەزار و 204 تووشبوو، کە بەهۆیەوە 849 کەس تاوەکو ئێستا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. هەروەها 13 هەزار و 324 کەس چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، کە پێویستە هاوڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و ماسک و دەستکێش بەکاربهێنن. هەروەها لە شوێنە قەرەباڵخەکانیش دووربکەونەوە و پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com