دەیان پەنابەر خنکان

0

نوچە-الجزیرە

وەک یەکێک لە ناخۆشترین تراژێدییەکانی ساڵ، ژمارەیەک پەنابەر لە ئاوەکانی مەدیتەرانە خنکان.

نەتەوەیەکگرتووەکان لەم بارەوە ڕایگەیاند: بەلەمێکی پەنابەران لە کەنارەکانی لیبیا لە دەریای مەدیتەرانە تێکشکاوە و ٤٥ پەنابەر خنکاون، کە پێنجیان منداڵ بوون.

لە سەرەتای ٢٠٢٠-وە ئەمە ناخۆشترین ڕووداوە، سەبارەت بە پەنابەران، هەژمار دەکرێت.

ئاژانسی جیهانی کۆچبەران ڕوونکردنەوەی زیاتر لە بارەی نوقم بوونی ئەم بەلەمە دەدات و دەڵێت، ٣٧ پەنابەریش لە مەترسی خنکان ڕزگاریان بووە.

مەدیتەرانە رێڕەوی ئاوی زۆربەی پەنابەر و ئەو کۆچبەرانەیە، کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقاوە ڕوودەکەنە کەنارەکانی ئەوروپا و یۆنان و ئیتالیا.

ساڵانە سەدان پەنابەر لەم ئاوانە دەخنکێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com