نوچە-فۆکس نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، جەخت دەکاتە سەر بەرەدوام بوونی سەرجەم سزاکان و ئەو گەمارۆیانەی، کە واشنتۆن بە سەر تاراندا سەپاندوویەتی.
مایک پۆمپیۆ هەروەها دەڵێت، بە توندی ڕوسیا و چین سزا دەدەین، چون گەمارۆکانی سەر ئێرانیان پێشێل کردووە.
پۆمپیۆ هەروەها گوتی، واشنتۆن نە تەنیا بڕیاری هەموو سزاکان بۆ سەر ئێران دەهێڵێتەوە، بەڵکوو هەر وڵاتێک سەرپێچی لەم بڕیارە بکات سزا دەدرێت.
وەزیرەی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها دەڵێت، واشنتۆن رێگە نادات ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات، بۆ ئەم مەبەستەش هەموو سزاکانی سەر ئێران دەهێڵێتەوە و لە ئەنجومەنی ئاسایش کاری بۆ دەکات.