ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

0

نوچەنێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دابەشکردنی موچەی مانگی حەوتی ژمارەیەك وەزارەت و دامەزراوەی راگەیاند.

ئەمڕۆ بەبۆنەی سەری ساڵێ کۆچی. لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشوە، بەڵام دابەشکردنی موچە ئەمڕۆ رۆژانی هەینی و شەممە بەردەوام دەبێ.

بە گوێرەی خشتەی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ موچەی مانگی حەوتی هەریەك لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی، موچەی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش، لەگەڵ موچەی مانگی حەوتی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ بەڵێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری بانکی سەیدسادق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ پشووە، بەڵام مووچەی وەزارەتی پەروەردە و کەسوکاری شەهیدان لە بانکەکەمان دابه‌ش ده‌كرێ و کارمەندەکانمان لە ئەرک دەبن، بەپێی ڕێنوێنییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا مووچە دابەش دەکرێ”.

بەڕێوەبەری بانکی سەیدسادق جەختی له‌وه‌ش کردەوە، ڕۆژانی هەینی و شەممەش بۆ دابەشکردنی مووچە ده‌وام ده‌كه‌ن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com