نوچەنێت
بەمەبەستی گفتوگۆ و کۆبوونەوەی زیاتر لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی، ماوەی سەردانەکەی کازمی بۆ ئەمریکا ماوەی رۆژێک درێژ دەکرێتەوە.
رۆژی ١٨-٨-٢٠٢٠، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق، بە یاوەری شاندێك گەیشتە ئەمەریكا.
بەپێی زانیارییەکان، لەسەر داوای ئەمەریکا، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاریدا ماوەی سەردانەکەی بۆ واشنتن درێژبکاتەوە. بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی زیاتر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا ئەنجام بدات. بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، کۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، مستەفا کازمی لەگەڵ نانسی پیڵۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمریکاش کۆدەبێتەوە.