ماکرۆن هۆشداری دەداتە ئەردۆغان

0

نوچە-سپۆتنیک

سەرۆکی فەرەنسا هۆشداری دەداتە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و جەختیش دەکاتەوە، کە سیاسەتی پاوانخوازانەی تورکیا دژ بە بەرژەوەندی ئەوروپایە و هۆکاری ناسەقامگیری ئەم وڵاتانەیە.

ئیمانۆێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەم بارەوە دەڵێت: ئەوروپا دەبێ بەرامبەر بە سیاسەتی فراوانخوازی تورکیا بوەستێتەوە و بەرپرسایەتی مێژوویی خۆی بگرێتە ئەستۆ.

سەرۆکی فەرەنسا هەروەها دەڵێت، ئەوروپا هێزێکی مامناوەندە و یەکێک لە دەگمەن سەرۆکانی ئەوروپی بووم، کە لەگەڵ ئەردۆغان دیدارم هەبووە، بەڵام سیاستەکانی تورکیا جێی ڕەخنەیە.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ لە سەر زاری وەزیری دەرەوەی تورکیا بڵاوی کردۆتەوە، کە فەرەنسا دەبێ کۆتایی بە سیاسەتی دەستوەردان بهێنێت.

لە ماوەی ڕابردوودا ناکۆکییەکانی نێوان ئەنقەرە و ئەوروپا، لە پەیوەندی لەگەڵ سیاسەتەکانی تورکیا پەرەی سەندووە. سویسرا وەک وڵاتێکی ئەوروپی، پێشنیاری نێوەندگیری بە تورکیا و فەرەنسای کردووە و هەر دوولا ڕەزامەندییان لە سەر ئەم پێشنیارەی سویسرا دەربڕیوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com