نوچە
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه و هانی بەغدایان دا بۆ ئەوەی رێككەوتنی بودجه لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له پرێس كۆنفرانسێكدارایگه‌یاند: ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه و هانی بەغدامان دا بۆ یٔەوەی رێككەوتنی بودجه لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات.
پۆمپیۆ گوتیشی: ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت عێراق ئابوورییه‌كی به‌هێزی هه‌بێت و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه و كێشه‌كان به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن.
پۆمپیۆ دەشڵێت، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له هاوكاریكردنی مرۆیی بۆ عێراق و له رێگه‌ی رێكخراوی ی‌و ئێس ئه‌یده‌وه، 2.4 ملیۆن دۆلار هاوكاری عێراق كراوه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی له‌وه‌شكرد، کە چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه له بواری وزه واژۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت. باسمان له‌وه كرد، پێویسته پرۆسه‌یه‌كی سیاسی سه‌قامگیر له عێراق هه‌بێت و هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و باسمان له‌وه‌كرد، ئه‌مه‌ریكا و عێراق چۆن ده‌توانن به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له ده‌ستی داعش رزگار كراوون. باسمان له رێزگرتن له سه‌روه‌ری خاكی عێراق كرد.
لای خۆشیه‌وه فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتی: ئه‌مڕۆ گه‌ڕی دووه‌می دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو. له میانه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا باسمان له چه‌ندین پرسی جددی كرد، به تایبه‌تی، كه په‌یوه‌ستن به پرسی ئاسایشی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها تایبه‌ت بوون به باری ئابووری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
فوئاد حوسێن روونیكرده‌وه، له میانی گفتوگۆكان هه‌ندێك پرسمان تاوتوێكردن و دووپاتكرایه‌وه، كه پێویسته كاری هاوبه‌ش بكرێت له پێناو سه‌قامگیری زیاتر و هه‌ردوو وڵات له یه‌ك سه‌نگه‌رداین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و ئه‌و گروپه چه‌كدارییه تیرۆریستیانه‌ی دیكه، كه هه‌ن. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان.
هه‌روه‌ها گوتیشی، له پرسێكی دیكه‌دا، باسمان له هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولا كرد له بواری وزه و ئابووری و ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له بواره‌كانی پیشه‌سازی و وزه و كاره‌با و په‌روه‌رده‌دا واژوو ده‌كرێن.