نوچە-ئاژانسەکان
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای ئەنجامدانی پرێس کۆنفرانسەکەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە تویتێکدا دیدارەکەی بە ئەنجامبخەش وەسف کرد.
مایک پۆمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا لە تویتێکدا جەخت دەکاتەوە، کە واشنتۆن لە سێ بوار لە هاوکاری و یارمەتیکردنی بەغدا بەرەدوام دەبێت.
بە گوتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەم دیدارە بە ئاراستەی جەخت کردنەوە لە سەر شەراکەتی ستراتیژی واشنتۆن و بەغدا ڕێکخراوە و دەکەوێتە خانەی گفتوگۆ ستراتیژییەکانی نێوان دوو لایەن.
پۆمپیۆ بە ئاماژەدان بە بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، نووسیویەتی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشە و قەیرانە داراییەکان، هاوکاری عێراق دەکات.