نوچە-سومریە نیوز
وەزارەتی تەندروتسی عێراق ڕاپۆرت ڕۆژانەی خۆی سەبارەت بە دۆخی کۆرۆنا لەم وڵاتە بڵاو کردەوە.
دوانیوەرۆی ئەمڕۆ ١٩ی ئاگۆست، وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، نزیک بە ٤ هەزار و ١٠٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە شارەکانی عێراق تۆمار کراوە و زیاتر لە ٨٠ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
بە هەژمار کردنی ئەم ئامارە، کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە عێراق، گەیشتە ١٨٨ هەزار و ٨٠٣ کەس و کۆی حالەتەکانی مردن بە هۆی ئەم پەتاوە گەیشتە شەش هەزار و ١٢١ کەس.