بان كی موون سەردانی بەغدا و هەولێر دەكات

0

Ban Ki-moon

بان كی موون سەردانی بەغدا دەكات

بان كی موون سەردانی بەغدا و هەولێر دەكات

نووچەنێت-شەفەق نیوز

بڕیارە پێنجشەممە 24 ی تەمموز سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان سەردانی بەغدا بكات.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە شەفەق نیوزی راگەیاندووە، سبەی پێنجشەممە سەردانی بەغدا دەكات و پێدەچێت لە پەرلەمانی عێراق كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی ساز بكات.
مەبەستی سەرەكی سەردانەكەی بان كی موون دۆسیەی ئاوارەكانی ناوخۆی عێراق و دوا پەرەسەندنەكانی دۆخی عێراقە، كە بڕیارە لەگەڵ بەرپرسە عێراقییەكان ووتووێژیان لەبارەوە بكات.
نەتەوە یەگرتووەكان پێشتر ئیدانەی كۆچپێكردنی دانیشتوانی ناوچە جیاوازەكانی عێراقی كردبوو داواشی كربوو حكومەتی داهاتووی بەغدا بنكە فراوان بێت و سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق بەشداری تێدا بكەن.

هەر لە درێژەی سەردانەکەیدا، کی موون بڕیارە سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمیش بکات و ئاوارە مەسیحییەکان بەسەر بکاتەوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com