چەند فڕۆکەیەکی سەربازی روسیا تێکشکان

0

نوچە-ئاژانسەکان

ئاژانسەکانی هەواڵ و سەرچاوە خۆجێیەکان لە سوریا دەڵێن، ڕۆژی ڕابردوو، ١٨ی ئاگۆست لە هەرێمی ئاسمانی پارێزگای ئیدلیب، هەڵەکوتوو لە باکوری ئەم وڵاتە، چەند فڕۆکەیەکی ڕوسیا تیکشکاون.

گروپی تەحریر وەک یەکێک لە گروپە جیهادییەکانی دژبەری رژێمی بەشار ئەسەد، کۆنترۆڵی ناوچەکەی بە دەستەوەیە و لە ڕوانگەی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی هەژمار دەکرێت.

ئاژانسی هەواڵی سوری ستەپ، کە سەر بە ئۆپۆزسیۆنی بەشار ئەسەدە، ڕایگەیاندووە ”ئەم فڕۆکە سەربازییەی ڕوسیا لە لایەن چەکدارانی دژبەری حکومەتی سوریا تێکشکاوە”.

لە لایەکی دیکەوە، ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ بۆ سوریا، ڕاپۆرتێکی دیکەی لەم بارەوە بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت، سێ فڕۆکەی ڕوسی، کە کاروباری هەواڵگری و چاودێرییان ئەنجام داوە، کراونەتە ئامانج و تیکشکاونن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com