له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش كه له نێوان وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو، باس له ته‌وه‌ره گرنگه‌كانى گفتوگۆى نێوان ئه‌مریكا و عێراق كرا‌و دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تاوتوێى كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى سه‌ربازانى ئه‌مریكایان له عێراق كردووه.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له كۆنگره‌كه وتى، “هێشتا گرووپه میلیشیاكان له عێراق كۆمه‌ڵێك كێشه دروست ده‌كه‌ن ” دواتریش گوتى “كۆمه‌ڵێك یاداشتى لێكتێگه‌یشتن له بوارى وزه و پیشه‌سازى واژوو ده‌كه‌ین”.
جگه له‌مه‌یش مایك پۆمپیۆ گوتى،” له‌گه‌ڵ عێراق باسى كه‌مكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانمان كردووه”.
دواتر فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق گوتى، “عێراق سه‌ربه‌خۆییه له په‌یوه‌ندییه‌كانى قبووڵى ناكات، ده‌ست له كاروبارى وه‌ربدرێت”.
ئه‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه له كاتێكدایه، كه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێرا قبه سه‌رۆكایه‌تى شاندێك له واشنتنه و بڕیاره سبه‌ى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا كۆببێته‌وه.