هیومان رایتس ۆچ بۆ ووڵاتان: یارمەتی سەربازی بۆ عێراق راگرن

0

HRWهیومان رایتس ۆچ بۆ ووڵاتان: یارمەتی سەربازی بۆ عێراق راگرن

نووچەنێت-هیومان رایتس ۆچ

رێكخراوی جیهانیی چاودێری مافەكانی مرۆڤ داوا لە ووڵاتانی جیهان دەكات یارمەتییە سەربازییەكانیان بۆ عێراق راگرن هەتا واز لە كوشتاری خەڵكانی سڤیل دەهێنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی تەمموز رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ (هیومان رایتس ۆچ) لە بەیانامەیەكدا روونی كردەوە كە لە دەستپێكی شەڕەكانی داعشەوە، حكومەتی عێراق لانیكەم 75 مەدەنی كوشتووە و سەدانی دیكەی بریندار كردووە.
رێكخراوەكە دەڵێت لەو 75 قوربانییە، 17 كەسیان (لەنێویاندا 5 ژن و دوو منداڵ هەن) بەهۆی بەرمیلی تەقینەوەوە كوژراوون، ئەو بەرمیلە كوشندەیەی رژێمی سووریاش دوو ساڵە بەكاری دێنێت و بووەتە هۆی كوژرانی چەندین كەس.
هیومان رایتس ۆچ دەڵێت راستە عێراق لەبەردەم شەڕێكی تونددایە، بەڵام نابێت ئەمە ببێتە بەهانە بۆ بۆمببارانكردنی هەر شوێنێكی مەدەنی كە گومانی هەبوونی چەكدارانی داعشی لێبكات.
ئەو رێكخراوە جیهانییە دەڵێت سەرەڕای هەبوونی بەڵگە لەسەر ئەوەی حكومەتی عێراق كوشتاری خەڵكانی سڤیلی كردووە، ئەو حكومەتە نكوڵی لە وەها كارێك دەكات، ئەمەش دەری دەخات پێدەچێت ئەم حكومەتە بەردەوام بێت لەو جۆرە كردەوانە.
رێكخراوەكە دەڵێت پێویستە ووڵاتان و لەنێویاندا ئەمەریكا، هاریكارییە سەربازییەكانیان بۆ عێراق راگرن هەتا ئەو ووڵاتە پابەندی پیشان دەدات بە یاساكانی مافی مرۆڤ و پاراستنی خەڵكی سڤیلەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com